پرۆژەی فرەفەرهەنگی زاراوە ئیسلامییەکان و وەرگێڕاوەکانیان:

پرۆژەیەکی یەکخەرە مەبەست لێی ئامادەکردنی وەرگێڕاوی وورد ومتمانەپێکراو وپێشکەوتووە بۆ زاراوە دووبارەبووەکان لە سەرچاوە ئیسلامییەکاندا لە گەڵ ڕاڤەکردنیان، بۆ ئەوەی کۆمەڵی مەبەست لە واتاکانیان و وەرگێڕاوەکانیان تێبگەن.

ئامانجەکان:

  1. دابینکردنی سەرچاوەیەکی ئەلیکترۆنی متمانەپێکراوی بەخۆڕایی بۆ وەرگێڕاوی زاراوە ئیسلامییەکان.
  2. ئامادەکردنی وەرگێڕاوەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی جۆراوجۆر بۆ پلاتفۆرمەکان و بەرنامە ئەلیکترۆنییەکان (ئەپەکان).
  3. گەشەپێدانی بەردەوامی وەرگێڕانەکان بە وەگەڕخەستنی کۆششی بەشداربووەکان وخۆشبەخشەکان.

لە سوودەکانی ئەم فرەفەرهەنگە (ئینسکلۆپیدیایە):

  1. گشتگیری.
  2. بەخۆڕایی.
  3. وەرگێڕاوە هەمەجۆرەکان.
  4. گەشەپێدانی بەردەوام.
  5. ووردەکاری.

قۆناغەکانی بنیاتنان وگەشەکردن:

  1. بنیاتنانی فرەفەرهەنگی زمانی عەرەبی.
  2. وەرگێڕانی فرەفەرهەنگەکە بۆ زمانەکان.
  3. لەبەردەست خستن وبڵاوکردنەوەی ئەلیکترۆنی فرەفەرهەنگەکە.
  4. گەشەپێدانی بەردەوامی فرەفەرهەنگەکە و وەرگێڕاوەکانی.